ژماره‌يه‌ك له كوردانى به‌غدا دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمن
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كورد بۆ به‌غدا و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، كوردانی به‌غدا رای جیاوازیان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كانى كورد بۆ به‌غدا و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، كوردانی به‌غدا رای جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دان نابێت نوێنه‌رانی لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا تا ئه‌و كاته‌ی مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، هه‌ندێكی دیكه‌ش سەرەڕای په‌رۆشیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.