له ئامه‌د كۆنفرانسێكى تايبه‌ت به سايكس پيكۆ سازكرا
له‌یادی سه‌د ساڵه‌ی رێككەوتنی سایكس پیكۆ، له شارى ئامه‌دى گه‌وره شارى باكوورى كوردستان، له‌لایه‌ن پارتی ئازادی كوردستان كۆنفرانسێك بۆ لێكۆڵه‌ر و مێژووناس و ئه‌كادیمییه‌كان رێكخرا.
K24 – ئامه‌د:
له‌یادی سه‌د ساڵه‌ی رێككەوتنی سایكس پیكۆ، له شارى ئامه‌دى گه‌وره شارى باكوورى كوردستان، له‌لایه‌ن پارتی ئازادی كوردستان كۆنفرانسێك بۆ لێكۆڵه‌ر و مێژووناس و ئه‌كادیمییه‌كان رێكخرا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به رێككەوتننامەكە خرایه‌ڕوو، هه‌ر لەو كۆنفرانسەدا ئاماژە بەوەدرا كە هه‌رچه‌نده ئه‌و رێككەوتننامەیە بۆ دابه‌شكردنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی بووه، به‌ڵام كاریگه‌ری خراپیشی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و كوردستان هه‌بووه.