سه‌رى بڕاوى به‌رازێك له به‌رده‌م ماڵى مێركڵ دۆزرايه‌وه
چه‌ند وشهيهكى له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام له باره‌ى وشه‌كانه‌وه هيچ زانيارييه‌كى نه‌دركاند.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، رۆژى شه‌ممه له به‌رده‌م ماڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵدا سه‌رى بڕاوى بهرازێكيان دۆزيوه‌ته‌وه و چه‌ند وشهيهكى له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام له باره‌ى وشه‌كانه‌وه هيچ زانيارييه‌كى نه‌دركاند.
ماڵى مێركڵ ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى سترالسۆندى نزيك حه‌وزى ده‌رياى به‌ڵتيك و پۆليس له كاتژمێر 05:40 خوله‌كى به‌ره‌به‌يانى ئه‌و رۆژه‌دا سه‌رى بڕاوى بهرازهكهيان دۆزيوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژى پۆليسى نويبراندبۆرگى ئه‌ڵمانيا، ره‌تيكرده‌وه، هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى ئه‌و وشانه‌وه رابگه‌يه‌نێت كه له‌سه‌ر سه‌رى بڕاوى به‌رازه‌كه نووسراوون و په‌يامێك بوونه و ئاراسته‌ى مێركڵ كراوون.
به هۆى سياسه‌تى مێركڵ سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى په‌نابه‌رانه‌وه له لايه‌ن نه‌ياره سياسييهكانييهوه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه به‌شێك له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه.
مێكرڵ له هاوينى 2015، سياسه‌تى ده‌ستگرتنى په‌نابه‌رانى راگه‌ياند و ئاشكرايكرد، كه وڵاته‌كه‌ى زياتر له مليۆنێك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
له ناو حزبه‌كه‌ى خۆي‌دا، كه يه‌كێتى مه‌سيحى ديموكراتييه، مێركڵ به هه‌ما شێوه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هه‌وادارانى پارته‌كه‌ى دژى هاتوونه‌ته ده‌نگ.