ئه‌ردۆغان وه‌سيه‌ت بۆ كچ و زاواكه‌ى ده‌كات
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له ئاهه‌نگى ماره‌بڕينى كچه‌كه‌يدا كه به به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تييه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى توركيا به‌ڕێوه‌چوو، وته‌يه‌كى خوێنده‌وه و تێيدا داواى له كچه‌كه‌ى و زاواكه‌ى كرد چاويان له‌سه‌ر يه‌ك هه‌ڵنه‌گرن.
K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى دۆغانى توركيا بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان، كچه‌كه‌ى به "ئاسك" و "رۆشنايى چاوى" وه‌سفكردووه و وتويه‌تى: هه‌مان ئه‌و وه‌سيه‌ته‌ى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام (د.خ) به كچه‌كه‌ى فاتيمه‌ى زه‌هراى وتووه له كاتێكدا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵيب كردووه، ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێمه‌وه و هيچ كات چاوتان له سه‌ر يه‌ك لامه‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه خۆشه‌ويستيتان زياتر ده‌كات.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كورته فيلمێك له باره‌ى ژيانى هه‌ريه‌ك له سه‌مييه ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ى سه‌لجوق بيره‌قدارى ته‌مه‌ن 36 ساڵ نمايشكرا، سه‌لجووق كوڕى بازرگانى توركيا ئوزده‌مير بيره‌قداره.
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى پاكستان نه‌واز شه‌ريف و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكايه‌تى بۆسنا و هه‌رسك به‌كرى كوڕى عزه‌ت بيگۆڤيج و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى لوبنان سه‌عد حه‌ريرى و سه‌رۆكى ئه‌لبانيا ئدى راما و هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ و عه‌بدوڵڵا گول_يش ئاماده بوون.