"به ملیۆنان ڤاكسین ده‌گه‌نه عێراق"
تەندروستی عێراق: له چه‌ند وڵاتێكه‌وه سه‌رقاڵی رێكخستنی رێوشوێنه‌كان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینین
K24 - ھەولێر
ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به ملیۆنان ڤاكسین به‌م زووانه ده‌گه‌نه عێراق.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، به‌م زووانه به ملیۆنان ڤاكسین ده‌گه‌نه عێراق. كه ئێستا له چه‌ند وڵاتێكه‌وه سه‌رقاڵی رێكخستنی رێوشوێنه‌كان هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یانن بۆ عێراق و به‌م زووانه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌خێرایی به‌پێی پلانێكی تۆكمه دابه‌شده‌كرێن.
گوته‌بێژی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه تاوه‌كو 22ـی ئه‌م مانگه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جیبهجێنهكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن.
هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات به‌م نزیكانه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەك قۆناغی یەكەم 51 ھەزار دانە ڤاكسینی سینۆفارم-ی چینی گەیشتە عێراق، كە پشكی ھەرێمی كوردستان لەو كاروانە 5 ھەزار ڤاكسین بوو.