بۆچی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینیش تووشبووانی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێن؟
پسپۆڕانی بواره‌كه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینی جیاواز له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك تووشبووی كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه تۆمار كراون.
ئیسرائیل، كه له خێراترین ئه‌و وڵاتانه‌یه ڤاكسینی كۆرۆنای به‌كارهێنابێت، ده‌ركه‌وتووه (4) هه‌زار و (711) كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون، دوای وه‌رگرتنی دووه‌م ژه‌می ڤاكسینی "فایزه‌ر-بایۆنتیك".
نیوه‌ی دانیشتووانی ئیسرائیل ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی (9) ملیۆن كه‌سه، زانایان توێژینه‌وه له هۆكاری تووشیبووانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، كه داوی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه نیشانه‌كانیان لێده‌ركه‌وتووه.
پرۆفیسۆر "جۆناسان گیرشۆنی"، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی بۆچه‌ند هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه و گوتی: "ڤاكسینی فایزه‌ر به رێژه‌ی (95%) كاریگه‌ره، ئه‌مه‌ش بهمانانهی ئه‌وه‌یه ڤاكسینه‌كه به‌ته‌واوه‌تی دژی نه‌خۆشییه‌كه كاریگه‌ر نییه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س به‌و ڤاكسینه به‌رگری درووست نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌و په‌تایه، كه رێژه‌كه‌ی له (5%) تێناپه‌ڕێت".
گوتیشی: "ڤاكسینه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رامبه‌ر په‌تاكه كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام هیچ شتێك (100%) نییه".
گیرشۆنی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بازدانه جیناتییهكانی ڤایرۆسه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ن، كه هه‌ندێك وه‌رگرانی ڤاكسینه‌كه، دوای (7) رۆژ له وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م، تووشی په‌تاكه ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا زۆربه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئیسرائیل، له جۆری كۆرۆنا گۆڕاوهكهیه، كه یه‌كه‌مجار له به‌ریتانیا ئاشكرا كرا.
پرۆفسیۆر گیرشۆنی، پێیوایه ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌ی باشووری ئه‌فریقیا و به‌ریتانیا هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت كه‌متر بێت له‌و كۆرۆنایه‌ی له‌ساڵی (2019) ده‌ركه‌وت.
ئاشكراشی كرد، هۆكاری سێیه‌م، بۆ ئه‌و تووشبووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازی هه‌یه.
تا ئێستا (99) كه‌س له ئیسرائیل مردوون، كه ژه‌می دووه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی