هەنگاریا ستایشی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا دەکات

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانە ستەملێکراوەکان کرد و چەند پرسێکییان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا، ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد کە نموونەیەکی گەشەداری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینی و نەتەوەییە لە ناوچەکەدا، میوانداری سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەری کردووە لە نێویشیاندا مەسیحییەکان. سوپاسی هێزی پێشمەرگەشی کرد کە قوربانییەکی زۆریاندا لە پێناو پاراستنی مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی دیکە لە کاتی شەڕی داعشدا.

وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا، هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی سەردانی پاپای ڤاتیکان و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە هەرێمی کوردستان لێیکرا.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری وپشتیوانیی هەنگاریای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەولەتی دژ بە داعش و خۆشحاڵیی خۆی بە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەنگاریا دەربڕی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانە ستەملێکراوەکان کرد
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەتی هەنگاریا بۆ هاوکاریکردنی کریستیانە ستەملێکراوەکان کرد