ئیداره‌ی بایدن ده‌رگا بۆ كه‌سوكاری په‌نابه‌رانیش ده‌كاته‌وه
کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئیداره‌ی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، داوا له دادگای باڵا ده‌كات، ئه‌و بڕیاره درێژنه‌كاته‌وه كه رێگری ده‌كات له هێنانی كه‌سوكاری پله یه‌كی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن بی سی نیوز، رۆژی 9ی ئادار (مارسی 2021)، ئیداره‌ی بایدن داوای له دادگای باڵا كردووه، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رده‌می تره‌مپ درێژنه‌كاته‌وه كه خۆی له‌دوو بڕگه‌دا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان سنوورداركردنی هاوكارییه‌كانی په‌نابه‌ر كه ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا و رێگری له هێنانی كه‌سوكاری پله یه‌كی هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی كاتێك پشت به هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت ببه‌ستن.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی پێشووی تره‌مپ -دا، داوایكرد كار به بڕیارێك بكات به ناوی (public charge) كه تێیدا ئه‌و داوایه ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌ر په‌نابه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌گاته ئه‌مەریكا ناتوانێت سوودمه‌ندبێت له هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و پێویسته پشت به خۆی ببه‌ستێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكین و ده‌یانه‌وێت كه‌سوكاره پله یه‌كه‌كانیان (باوك و دایك و خوشك وبرا) بهێنه ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ر سوودمهندبن له هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه ناتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه به ئه‌نجامبگه‌یه‌نن. سووده‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌نابه‌ر بریتین له بیمه‌ی ته‌ندروستی، پرۆگرامی Welfare كه خۆی له پاره‌ی خۆراك و پاره‌ی كاش ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری خانووی فیدرال.
ئیداره‌ی تره‌مپ بیری له ته‌مه‌ن و توانای كاركردن و توانای ماددی و فێركردن و ته‌ندروستی ده‌كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌ك په‌نابه‌ر له ژێر به‌رپرسیارێتی گشتیدایه. هه‌ر بۆیه ئیداره‌كه پاڵپشتی فراوانكردنی پێداویستی ناوخۆ و به‌رپرسیارێتی کەسیی ئه‌كرد كه تێیدا پێیوابوو په‌نابه‌ر پێویسته پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وتنی له ئه‌مه‌ریكا.
سه‌ره‌تا دادگای باڵا بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ -ی ره‌تكرده‌وه، بۆیه ئیداره‌ی تره‌مپ پێداچوونه‌وه‌ی كرد و به پێشێڵی یاسای فیدرالی لهقهڵهمیدا، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن به‌پێی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دادگا پێیوایه پێویسته ئه‌م كه‌یسه رهتكرێتهوه و داواشی له وهكالهتهكانی فیدرالی كردووه كه پێداچوونه‌وه بكه‌ن وه‌ك به‌شێك له كاره تهنفیزییهكانی سه‌رۆك بایدن.
هه‌روه‌ها، ئیلیزابیس بارشاس بریلۆگار جێگری داواكاری گشتی له وه‌زاره‌تی داد له نوسراوێكی فەرمیدا، داوا له هه‌موو لایه‌ك ئه‌كات پابه‌ند بن به بڕیاره‌كه و رێز له ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆسییەکە بگرن.
هه‌ر بۆیه به‌پێی فۆكس نیوز، رۆژی 9ی ئادار ئیداره‌ی بایدن دادگای باڵای ئاگادار كردۆته‌وه له‌مه‌ودوا به‌رگری له‌و سیاسه‌ته ناكات رێگری لەوانە دەکات، ده‌یانه‌وێت كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانیان بهێننه ئه‌مه‌ریكا.
ساڵی 2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بریاری (public charge) درێژكرده‌وه. پێشتر له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئۆباما، هێنانی په‌نابه‌ر به پاڵپشتی ئه‌و هاوكارییانه بوو كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا، به‌ڵام له سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌ی تره‌مپ به‌شێكی زۆر له‌و هاوكارییانه نه‌ما.