بەریتانیا لە رووی دادوەری ئاسایشەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات
"هەرێمی کوردستان لە رووی دۆزینەوەی تاوانبارانی تیرۆر هاوشێوەی بەریتانیایە"
K24- ههولێر:
بەریتانیا لە رووی دادوەری ئاسایشەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات، ئهمهش بههۆی ئهوهی كه ئێستا تیرۆر بووەتە تاوانێکی نێودەوڵەتی و لێکۆڵینەوە و سزادانی تاوانبارانیش لە ئاستی جیهان هاوشێوەیە و زۆر لێك نزیکە، بەڵام شێوازی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئاشکرا کردنی تاوانەکانیان لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا جیاوازه، هەرێمی کوردستان ئەو رێکارە یاسایی و لێکۆڵینەوانە بەکار دەهێنێت، کە بەریتانیاش دەیانگرێتەبەر، بەڵام جياوازيهكه جۆرى تەکنەلۆجیاكهیه، هەرێمی کوردستان پێوستی بە هاوکاریە، بە تایبەت لەو دەرمانەی لە پشکنینی دی ئێن ئەی بەکار دەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.
لهوبارهیهوه دادوهر ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر گوتی: لە رووی لێکۆڵینەوە و یاساوە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی تیرۆر و سزادانیان، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەریتانیایە.
لهكاتێكیشدا هەرێمی کوردستان لە رووی ئهمن و ئاسایشهوه بهراورد به ناوچەکە و عێراق، زۆر سەقامگیرە، ئەوهش بەهۆی بەهێزی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان و دادگاکانەوەیە، كه لای زۆربەی وڵاتان جێگەی سەرسامیە و وهك دهیڤد تۆمسۆن، دیپلۆماتکار لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا دەڵیت: لە رووی لێکۆڵینەوەی دادوەری لە بواری تیرۆر هاوبەشی زۆریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
ماوەی سێ مانگە خولێك لەلایەن بەریتانیاوە بەرێوەدهچيت، بۆ ئەو دادوەرانەى هەولێر کراوەتەوە، كه کاریان تایبەتە بە لێکۆڵینەوە له كارى تیرۆر، بڕیاریشە ئەو خولە لە سلێمانیش بکرێتەوە، له كۆتايى خولهكهشدا دەرکەوتووە، بواری لێکۆڵینەوە و یاسا و بەدواداچوون له هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بە جۆرێك لەگەڵ ئەو رێکارانەدایە، کە بەریتانیا لە بواری لێکۆڵینەوە له كارى تیرۆر و سزادانی تاوانباران بەکاری دەهێنێت.
H.B