مینی چێندراوی پەکەکە پێشمەرگەیەک شەهید دەکات

برینداریش هەیە

ئەو پێشمەرگەیەی بەهۆی مینی چێندراو شەهید بوو
ئەو پێشمەرگەیەی بەهۆی مینی چێندراو شەهید بوو

K24- هەولێر:

لە سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی بۆمبێکی چێندراو کە چەکدارانی پەکەکە چاندوویانە، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوو پێشمەرگەکە بەناوەکانی مزەفەر فەرهاد حەسەن و تاریق قادر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانیان پێبووە، مینەکەیان پێدا تەقیووەتەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، برینی بریندارەکە سەختە و کەسوکاری لە بنکەی تەندروستی سیدەکان کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نيسان پاتروڵ بووە و له گەروى سنگا، كه دەکەوێتەوە نێوان قۆپی هاجەر و بێرکم، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە.

تاریق قادر بەهۆی مینێکی چێندراو گیانی لەدەستدا
تاریق قادر بەهۆی مینێکی چێندراو شەهید بوو