ئاماری نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.. ئه‌مڕۆ تووشبوون به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌

107 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان
پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ تووشبوون به‌راورد به‌ رۆژانی رابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی ئادار/ مارسی 2021ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 60 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه‌ و 4 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێدراوه‌، 107 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی ئاماره‌كه‌:

ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 13/3/2021
ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 13/3/2021