رێكخه‌ری گۆڕان: ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بپارێزین

رێكخه‌ری گۆڕان: ده‌بێت لایه‌نه‌كان ده‌رگای گفتوگۆ بكه‌نه‌وه‌

عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

K24 – ھەولێر:

بزووتنەوەی گۆڕان داوایكرد ھەموو لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە قەوارەی ھەرێمی كوردستان بپارێزن.

عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد دەرگایەك بۆ گفتوگۆكردن بكەنەوە و پێكەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە و پێكەوە قەوارەی ھەرێمی كوردستان بپارێزین.

عومەری سەید عەلی، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ھەڵسوڕاوانی حزبەكەی لە شاری سلێمانی گوتیشی: پێویستە ھەموو لایەنەكان پێكەوە رێگە چارەسەرێك بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بدۆزینەوە و پێكەوە بە گوێرەی دەستووری عێراق بەرگریی لێبكەین و جێبەجێیان بكەین.