كه‌شتیگه‌لی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی "ئه‌یزنهاوه‌ر" گه‌یشته ده‌ریای ناوه‌ڕاست
چه‌ند مانۆرێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی یۆنان و ئیتاڵیا ئه‌نجام ده‌دات

K24- هه‌ولێر:
كه‌شتیگه‌لی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شه‌شه‌می ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵه كه‌شتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان به سه‌ركردایه‌تی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "دوایت ئهزهنهاوهر" گه‌یشته ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و كه‌شتیگه‌له ئه‌مه‌ریكییه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌هه‌ڵگری ناتۆوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و بڕیاره به‌منزیكانه ده‌ست به مانۆری سه‌ربازی بكات له ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گهشتیگهله ئه‌مه‌ریكییه‌كه رایگه‌یاند، "كۆمه‌ڵه كه‌شتییه‌كه‌یان مه‌شقی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌شتییه یۆنانی و ئیتاڵییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گه‌یشتوونه‌ته كه‌نداوی سه‌ودا له دورگه‌ی كریتی یۆنانی".
جێگای ئاماژه‌یه، له 8ی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك كه‌شتی ئه‌مه‌ریكی هێرشبه‌ر گه‌رووی جه‌به‌ل تارقیان به‌ره‌و قووڵایی ده‌ریای سپی تێپه‌ڕاندووه، كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك مووشهكهاوێژی جۆری "مۆنتێر" دوو كه‌شتی جه‌نگیی "میچهر و تۆماس هۆدنهر" و كه‌شتییه‌كی پێداویستیی "ئاراكتیك".
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، فرۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌یزنهاوه‌ر" بۆ ماوه‌یه‌ك له ده‌ریای سپی ده‌مێنێته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ چه‌ند ئه‌ركێك ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس
H.B