وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌دات
ئاسۆ حه‌وێزی: شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هۆشداریمان داوه‌ته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا، ئاماده‌كاریشمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد سبه‌ی كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین ده‌گاته عێراق، كه بڕی (190) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
ئاسۆ حه‌وێزی گوتی: "ژماره‌ی تووشبووان به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، له ئاماره‌كانی رۆژانه‌ش ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه هه‌ستی پێكراوه، پێشتریش خه‌ڵك له‌و شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا ئاگاداركراونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك د‌رك به مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا، كه به خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، ئێستاش ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن و دۆخه‌كه‌ش به‌ره‌و مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، بۆیه پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان ته‌نیا رێككاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "زۆر پرسیاری رێككاره‌كانی خۆپارێزی ده‌كرێت له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا، رێككاره‌كان هه‌مان رێككارن، كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه راگه‌یه‌نراوه، به‌ستنی ده‌مامك كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌یه‌كتر و ده‌ست شووشتن زۆر گرنگه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان، رێككاره‌كان هه‌مان رێككاره‌كانی پێشوون، ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، كه‌می پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانه له رێككاره‌كانی خۆپارێزی".
ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، رێككاره‌كانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه گرتووه‌ته‌به‌ر، ئێستا له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، هۆشداریمان داوه‌ته هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ی خۆپارێزی بكه‌ن، له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه ئاماده‌كاریمان كردووه و شوێن و تیمه‌كانمان زیاد كردووه، ئه‌مه پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه، هه‌موو لایه‌ك شایه‌دن كه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چۆن رووبه‌ڕووی شه‌پۆله یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆرۆنا بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ش هه‌یه، ئه‌مه به یارمه‌تیدانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه، كه پابه‌ندبوون به خۆپارێزی، چونكه ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره‌یه، ته‌نیا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ناتوانێت رووبه‌ڕووی په‌تاكه ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان خۆپارێزی نه‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "یه‌كێك له رێگه‌كانی زانینی رێژه‌ی تووشبووان، زیادكردنی پشكنینه‌كانه، تا بزانین به رێژه‌یه‌كی به‌رده‌وام چه‌ند تووشبوومان هه‌یه، پێشتریش یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو پشكنینه‌كانی عێراقمان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مه روونه كه پشكنین رێژه‌ی تووشبووان دیاری ده‌كات، بۆیه هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندرووستی ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پشكنینی زیاتر بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بزانین دۆخی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان چۆنه".
سه‌باره‌ت گه‌یشتینی رێژه‌یه‌كی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئاسۆ حه‌وێزی روونیكرده‌وه، "به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ته‌ندروستیی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه بڕی ملیۆنێك و (150) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی نۆڤاكس ده‌گاته عێراق، هه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك دوای گه‌شتنی بۆ به‌غدا، نزیكه‌ی (190) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین ده‌گاته هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ شێوازی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی ڤاكشینه‌كه، هه‌ر ته‌نیا پشتمان به عێراق نه‌به‌ستووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین، خۆشمان هه‌نگاومان ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه په‌یوه‌سته به گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیشیكرده‌وه، "كو‌تان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه تووشبووی كۆرۆنا نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و ڤایرۆسه‌كه له له‌شیان نه‌ماوه، به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه درووست ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده رێژه‌ی ئه‌و به‌رگرییه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به گشتی بۆ ماوه‌ی (4-6) مانگ به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه دروست ده‌كات، دوای ئه‌و ماوه‌یه ئاساییه به ڤاكسینه‌كه‌ش بوكترێن، ڤاكسین شتێكی چاره‌سه‌ری نییه، به‌ڵكو بۆ درووستكردنی به‌رگرییه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه، ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك ڤایرۆس هاته له‌شمانه‌وه، مه‌ترسی تووش بوون كه‌مبكاته‌وه، چونكه ئه‌و ژه‌مه ڤاكسینه‌ی كه‌سێكی پێ ده‌كوترێت، به‌شێوه‌یه‌ك لاواز كراوه، تا كاریگه‌ری له‌سه‌رمان نه‌بێت، ئه‌مه وا ده‌كات خانه‌كانی له‌شمان به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه په‌یدا بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به گومان و مه‌ترسی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئاسۆ حه‌وێزی ئاشكرای كرد، "ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ناوه‌نده زانستییه‌كانی تێپه‌ڕكردووه، بۆیه ده‌توانین به‌بێ گومان هاووڵاتیان به ڤاكسینه‌كه بكوتین، تا ئێستاش هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه به‌دی نه‌كراوه، كه جێی ئاماژه‌كردن بێت، كه به ڤاكسینی كۆرۆنا كوترابن".
د.ی