چوار جۆر ڤاكسین دەگەنە عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەمساڵ 16 ملیۆن ڤاكسین دەگات
K24 - ھەولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، له ئێستاوه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ چوار جۆر ڤاكسین ده‌گەنە عێراق.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی ڤاكسین رێككه‌وتووه و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه له ئێستاوه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ 16 ملیۆن ڤاكسین ده‌گاته عێراق.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق راشیگەیاند، بڕیاره چوار جۆر ڤاكسین بگاته عێراق كه فایزه‌ر و ئەسترازینیكا و جۆنسن ئاند جۆسنن و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
لە 2/3/2021 یەكەم كاروانی ڤاكسین لە چینەوە گەیشتە عێراق كە 50 ھەزار پێكوتە بوو، لەو بڕە 5 ھەزار ڤاكسین بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە كراوە و ھەڵمەتی كوتان بە ڤاكسین دەستیپێكردووە، كە لە سەرەتا لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەدرێت.