ئاماری نوێی كۆرۆنا: تووشبوون و مردن زیادیكردووە
ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ھەڵكشا
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بە گوێرەی ئامارەكە تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیادیكردووە.
لە ئامارەكەدا ھاتووە: "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 392 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 7 كەسیش بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، لە 24 كاتژمێردا 155 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٢)
١. پشکنین: (٦٧٨٧ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٧٧) هەولێر
• (٢١١٤) سلێمانی
• (١٧٥١) دهۆك
• (١٩) هەڵەبجە
• (٢٢٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٣٩٢ تووشبووی نوێ)
• (٢٠٢) هەولێر
• (١٤٣) سلێمانی
• (٣٤) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٥٥ چاکبوون)
• (٧٤) هەولێر
• (٣٣) سلێمانی
• (٣٨) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٧ مردن)
• (١) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٣) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٧٢٧٧٧ (٤٥٥٨٧٥ هەولێر، ٢٦٩٥٨٥ سلێمانی، ٥٣٩٦٦٨ دهۆك، ٧٦٤٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٢٦٩٥ (٣٩٧٣٨ هەولێر، ٣٢٤٩٧ سلێمانی، ٣٧٣٤٣ دهۆك، ٣١١٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٥٤٥١ (٣٧٠٢١ هەولێر، ٢٩٦٢٣ سلێمانی، ٣٥٨٤٧ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٦٨٠ (١٧٦٤ هەولێر، ١١٥٦ سلێمانی، ٧٤٦ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٦٤ (٩٥٣ هەولێر، ١٧١٨ سلێمانی، ٧٥٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی ئازار ٢٠٢١