زانكۆیه‌ك (2) قوتابی ده‌ركرد و رێگری ده‌كات له هیچ لقێكی ئه‌و زانكۆیه وه‌ربگیرێنه‌وه
ئه‌و كوڕ و كچه گوڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه و باوه‌شیان بهیهكترداكردووه

K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی لاهور له پاكستان بڕیاری دا كچ و كوڕێك له ریزی قوتابییه‌كانیدا ده‌ربكات، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌یان بڵاوكرایه‌وه، كه "شه‌هریار ئه‌حمه‌د" گوڵ پیشكه‌ش به كچه هاوڕێیه‌كی "حه‌دیقه جاوید" ده‌كات و له ناو حه‌ره‌می زانكۆ باوه‌ش پێكدا ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه كوڕه‌كه له نێوان قوتابییه‌كاندا چه‌پكه گوڵێك پێشكه‌ش به‌و كچه هاوڕێكه‌ی ده‌كات، كچه‌كه‌ش چه‌پكه گوڵێك پێشكه‌ش به كوڕه‌كه ده‌كات، دواتر باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن.
زانكۆكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و دوو قوتابییه‌ی ده‌ركران و بڕیار درا له هیچ لقێكی دیكه‌ی ئه‌و زانكۆیه ناویان تۆمارنهكرێتهوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له‌و دوو قوتابییه كراوه، به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی دیسپلینی ناوخۆ ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه ئاماده بن.
حه‌دیقه جاوید، له توێتێكدا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: "هیچ تاوانێكمان نه‌كردووه، بۆیه داوای لێخۆشبوو‌ن ناكه‌ین"، شه‌هریار ئه‌حمه‌دیش له توێتیدا نووسیویه‌تی: "كه‌س ده‌توانێت بۆمان روونبكاته‌وه چ تاوانێكمان كردووه؟".
Can anyone explain us, what wrong we did by proposal in public in @ULahore ?#UniversityOfLahore #Lahore #lahoreuniversity In the past many students done this, why are we being targetted specially ? @HadiqaZJavaid_ & me are both getting various messages in Support & against both pic.twitter.com/b31dUVrxao
— Shehryar Ahmad (@ShehryarAhmed__) March 12, 2021
سه‌رچاوه: RT
د.ی