ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بۆ پاراستنی بیرە نەوتییەكان ھاوكاری ھەسەدە دەكەین
وهین مهرۆتۆ: رێگە نادەین داعش جارێکی دیکە ئهو بیره نهوتانه وەك سەرچاوەی دارایی بەکاریان بهێنێت
K24- ھەولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەێنێت: هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات "ههسهده" دەکەن لە پاراستنی بیرە نەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان و هیچ ئاسانکارییەك بۆ کۆمپانیا بیانیەکان ناکەن له پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتیەکانی رۆژئاوای کوردستان.
وەین مەرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی شەری دژی داعش بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بیرە نەوت و سەرچاوە سروشتیەکانی رۆژئاوا دەپارێزن، رێگە نادەن داعش جارێکی دیکە وەك سەرچاوەی دارایی بەکاریان بهێنێت.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رەتیدەکاتەوە هیچ رۆڵێکیان هەبێت لە هاوکاریکردن و کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.