هاووڵاتییه‌كی كه‌ركووك داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات به‌هانای خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه بچێت
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك له دژی چۆڵكردنی باره‌گای پارتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك له دژی چۆڵكردنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و شاره خۆپیشاندانیان كرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش نه‌ك ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانیشی نیگه‌ران كردووه، گه‌نجێكی ئه‌و شاره‌ش له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، به‌هانای خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه بچێت.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان سازكردووه، له گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه نزیكن و هه‌ڵگری درووشم و هێمای تایبه‌ت به لایه‌نێكی دیراكراون و رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێریان له هه‌ردوو سایدی هاتن و چوون داخستووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆر به هه‌زاران كه‌س گه‌یشتووه و هه‌زاران ئۆتۆمبیلیش له‌سه‌ر رێگاكه په‌نگیان خواردووه‌ته‌وه، چونكه رێگایه‌كی سه‌ره‌كییه و رۆژانه زۆرترین قه‌ره‌باڵغیی له‌سه‌ره.
هاووڵاتییه‌كی كه‌ركووكیش تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، "له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخێك به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێندراوه، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ كورد له‌و شاره نه‌هێشتووه‌ته‌وه، سته‌مكاری زۆرمان لێ ده‌كرێت و له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه زوڵمێكی زۆر له پێكهاته‌ی كورد ده‌كرێت".
ئه‌و هاووڵاتیه گوتیشی: "ئێمه وه‌ك كورد له‌و شاره بێكه‌سین، هاوارمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه، چونكه هیچ كه‌سێك خۆی به خاوه‌نی كورد له كه‌ركووك نازانێت و هه‌ر كه‌سێكیش كه له كه‌ركووك ده‌ژیت، ئه‌و راستییه ده‌زانێت كه ئێستا ئێمه له ره‌وشێكی ناهه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كه‌ین و دۆخێكی ئه‌منی ناله‌بارمان به‌سه‌ردا هاتووه".
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبیش كه داوای نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌و شاره ده‌كه‌ن، ئه‌و هاووڵاتییه كورده گوتی: "هه‌موو لایه‌نه‌كان بوونیان له‌و شاره هه‌یه، ته‌نیا پارتی نه‌بێت، بۆیه راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی كێشه و گرفته‌كانی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات".
H.B