موزاحم حوێت وه‌ڵامی ئه‌مینداری سه‌ید ئه‌لشوهه‌داء ده‌داته‌وه
موزاحم حوێت بۆ ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ تاوانه قیزهوهنهكانت دابنرێت
K24- هه‌ولێر:
موزاحم حوێت، نوێنه‌ری پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ئه‌بو وه‌لاء ئه‌لوه‌لائی ئه‌مینداری كه‌تائیب سهیدولشوههدائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دایه‌وه.
له وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ وه‌لائی، حوێت دووپاتیكرده‌وه، ئێمه به جیهاده‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیی دۆستمان كار بۆ رزگاركردنی عێراق له میلیشیا تاڵانچییهكانت ده‌كه‌ین.
هه‌وره‌ها پێی ده‌ڵێت: ئێمه كار بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی شه‌ره‌فمه‌ند له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی وڵات ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له تاوانه‌كانی ئێوه و شه‌ڕانگێزی و ستهمكارییهكانت رزگاریان بێت، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سنوورێك بۆ تاوانه قیزهوهنهكانت دابنرێت.
له‌كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌شیدا حوێت ئه‌بو ئالا‌ء ئه‌لوه‌لائی به "سه‌گ" ناوی ده‌بات و پێی ده‌ڵێت: (سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی تاجی سه‌ری تۆیه هه‌ی سه‌گ).
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی نوێنه‌ری پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مینداری كه‌تائیب سهیدولشوههدائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دوای ئه‌وه هاتوون، كه وه‌لائی له تویتێكدا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كردبوو و تێیدا جه‌ختی كردبووه‌وه، "ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه رێگری له تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بكه‌ین".