ئه‌مڕۆ پێدانی ڤاكسین له ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته 100 ملیۆن ژه‌م
سه‌رۆك جۆو بایدن له میانی وتارێكیدا، رۆژی 18ی ئادار (مارسی 2021)، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی 19ی ئادار پێشكه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گاته 100 ملیۆن ژه‌م (دۆز).
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌رۆك جۆو بایدن له میانی وتارێكیدا، رۆژی 18ی ئادار (مارسی 2021)، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی 19ی ئادار پێشكه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گاته 100 ملیۆن ژه‌م (دۆز).
به‌ڵام چاودێرانی پزیشكی پێیان وایه ئه‌م ده‌ستكه‌وته زۆر له‌پێشتر له ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن هاتۆته‌دی، كه‌چی بایدن وتی: "ئیداره‌كه‌ی توانیویه‌تی 100 ملیۆن ڤاكسین پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات له‌ماوه‌ی 100 رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه".
به‌و پێیه‌ی كه پێدانی ڤاكسینی مۆدێرنا و ڤایزه‌ر پێویستی به دوو ژه‌م هه‌یه تا بدرێت به هاووڵاتیان، بۆیه ئه‌مه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی 100 رۆژدا توانراوه 50 ملیۆن كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت.
بایدن له وتاره‌كه‌یدا وتی: "من خۆشحاڵم كه رۆژی 19ی ئادار، دوای 58 رۆژ كاركردنی ته‌واو توانیمان ئه‌و ئامانجه به‌دیبێنین كه پێدانی 100 ملیۆن ڤاكسینه، ئه‌مه‌ش پێش واده‌ی دیاریكراوی خۆی هاته‌دی".
بایدن هه‌رچه‌نده دوای وتاره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه، به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه ئیداره‌كه‌ی پێشبینی ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌گی ته‌واوی تێدایه كه تا كۆتایی مانگی ئایار (مه‌ی 2021) ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت، وتیشی: "پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگاته بنبڕكردنی كۆتایی كۆڤید-19 پێشئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوی ده‌ستپێبكاته‌وه".
د. ئه‌نتۆنی فاوچی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمه‌كان، له دوای وتاره‌كه‌ی بایدن، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ABC) نیوز، وتی: "بنبڕكردنی ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه و په‌یداكردنی به‌رگری له‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه 70-85% ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت".
هه‌روه‌ها بایدن له وتاره‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر گه‌وران و ئه‌وانه‌ی سه‌روو 18 ساڵن و ئاماده‌گییان تێدایه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، تا كۆتایی مانگی ئایار وه‌ریگرن، به‌و پێیه‌ی ئه‌مه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ 4ی جولای، رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریكا.
رۆس بیكه‌ر مامۆستای زانستی سیاسه‌ت له زانكۆی رۆتگهرس له ویلایه‌تی نیوجیرسی به رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز-ی وت: "هه‌میشه كارێكی باشه كه پابه‌ند بین به دیاریكردنی كۆتاییی كاته‌وه"، وتیشی: "باشتروایه تۆ كات دیاریكهیت، بۆیه ئه‌وه‌تا ئیداره‌ی بایدن كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت زووتر كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنی بایدن له‌وه‌دایه ئه‌گینا به‌شێك له‌سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه بۆ پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه".
پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی پێیانوایه بایدن به‌خێرایی ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی (Warp Speed) كه دۆناڵد تره‌مپ بنیاتینا به‌رامبه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس و ئێستاش پرۆسه‌كه پێویستی به‌وه‌یه كه ئامانجه باڵاكانی دیاری بكرێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی بایدن بیه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا.
پۆڵ مانگۆ كه رۆڵێكی باڵای هه‌بووه له پێشخستنی ڤاكسینه‌كه له كاتی ئیداره‌ی تره‌مپ-دا، وتی: "بڕیاردانی بایدن له‌سه‌ر 1ی ئایار پێشه‌نگی نییه".
مانگۆ به رۆژنامه‌ی هێڵ-ی وتووه: "ئێمه به‌ته‌واوی پێشبینیمان كردبوو هه‌ر كه‌سێك له‌م قۆناغه بیه‌وێت ڤاكسینه‌كه‌ی چنگكه‌وێت. هه‌موو كه‌سیش كه ویستبێتی له چاره‌كی چواره‌می كۆتایی ساڵی پار، چنگی كه‌وتووه".
وتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی جودا بازاڕ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بایدن-دا زاڵده‌بێت تا ئه‌و واده‌یه".
له‌كۆتایدا وتی: "ئێمه وایده‌بینین كه له نیوه‌ی نیسان (ئه‌پرێلی 2021) ڤاكسینه‌كه به‌ته‌واوی بۆ هه‌موو كه‌س دابینده‌كرێت".
هه‌روه‌ها راپرسییهكان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و خێزانانه‌ی له سنووره‌كانه‌وه دێنه ئه‌مه‌ریكاوه زیاتر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن به راده‌ی 3-10 ئه‌وه‌نده زیاتر له ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان.
له تویتێكدا كیڤن ماكارسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له تویتێكدا نوسیویه‌تی: "پلانی سه‌رۆك بایدن پشتی به‌ستووه به كاره تهواوبووهكانی پێشتری پرۆسه‌ی(Warp Speed)، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه 9%ی ئه‌و بودجه‌یه دانراوه بۆ به‌رگریكردن له په‌تاكه".
ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی له رووی ئیدارییه‌وه رۆژانه نزیكه‌ی 1ملیۆن ڤاكسین دابینبكات، له‌كاتێكدا تره‌مپ ئه‌م بواره‌ی بۆ بایدن ئاسان كرد، به‌ڵام له وتاره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌بۆنه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆرنا ڤایرۆس، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی نه‌هێنا.
جین بساكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌م گهشهسهندهی ڤاكسینه‌كه وتی: "هه‌وڵی بێهوده و سه‌ركه‌وتووی باوه‌ڕپێكراو هه‌بوو له‌لایه‌ن زانا و پسپۆرانی پزیشكی". وتیشی: "به‌دڵنیایی سه‌ركه‌وتنی ئێستامان هی ساڵی رابردوو و ئێمه دڵخۆشین كه بۆ جارێكی دیكه جاڕی سه‌ركه‌وتن بده‌ین".
له‌مڕۆوه، ئه‌مه‌ریكا توانای پێدانی 2ملیۆن و 300 هه‌زار ڤاكسینی هه‌یه به هاووڵاتیان له رۆژێكدا.
د. سكۆت جوتلیب سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌ی ده‌رمان و خۆراك له به‌رنامه‌ی (Face the Nation) ی كه‌ناڵی CBC، وتی: "تێكڕای هه‌موو ڤاكسینه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیاوازه‌كانه‌وه دیاریكراوه، به‌و مانایه دێت كه تا سه‌ره‌تای مانگی نیسان، ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت" وتیشی: "هه‌تا داخستنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئیتالیا و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه دۆخی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت".
ئه‌و ده‌ڵێت: "پێموایه دۆخه‌كه به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه له‌ئه‌وروپا باشتر ده‌بین".