مهسرور بارزانی: هیوادارم حکومەتی فيدرالی ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەموو خاڵە دەستوورییەکان بە جێبهێنێت
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به بۆنهی جهژنی نهورۆز و سهری ساڵی نوێی كوردی، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه و تێیدا هیوادهخوازێت ساڵی نوێ ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهت:
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم . هیوادارم ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان .
نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە هێما و سیمبولی ئازادی و نوێبوونەوەی ژیان و سەرکەوتن بووە، بۆیە هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە مایەی بە ديهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی کوردستان بکەم، بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە هاوکار و یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.
هیوادارم حکومەتی فيدرالی، ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەمو خاڵە دەستوورییەکان بە جێ بهێنێت، بو ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایش لە هەمو عێراقدا بچەسپێت.
داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بۆ ئەوەی بە یەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە بە گشتی و بەسەربردنی کاتێکی خۆشتر.
نەورۆزتان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر بێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/3/20