"دهبێت تا كاتى جيابوونهوه كورد له بهغدا بێت"
ئهندامێكى پێشووی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رايگهياند، گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا بێ سوودە، بەڵام دەبێت تا کاتی جیابوونەوە کورد لە بەغدا بێت
K24 – ههولێر:
ئهندامێكى پێشووی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رايگهياند، گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا بێ سوودە، بەڵام دەبێت تا کاتی جیابوونەوە کورد لە بەغدا بێت، پسپۆڕێکی پەیوەندییە سیاسیەکانیش دەڵێت: کورد نابێت جارێکی دیکە هەوڵیی بنیات نانەوەی عێراق بدات چونکە عێراق دابەش بووە، هاووڵاتیانیش داوای ریفراندۆم و سەربەخۆیی ههرێمى کوردستان دەکەن.
باشووری کوردستان دوای سەد ساڵ بەسەر رێککەوتنی سایکس پیکۆ و ئێستا لە هەموو روویەکەوە لە عێراق دابڕاوە، لە دوای پشێویيەکانی بەغدا و هەڵکوتانی خۆپیشاندەران بۆ نێو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان گەڕاونەتەوە بەغدا لە بارەی گەڕانەوەشیان چاویان لە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کوردە.
ئوسامه جهميل ئهندامى پێشووى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق پێ وایە گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا بێ سوودە، بەڵام دەبێت بگەڕێنەوە تا کاتی جيابوونەوە.
لە دوای روخانی رژێمی بەعس، کورد رۆڵێكى سەرهکی گێڕا لە بنیاتنانەوەی عێراق، لەو کاتەوە کورد نەبووەتە شەریکێکی راستەقینە لەگەڵ بەغدا.
حسامەدین گلی پسپۆڕی پەیوەندیيە سیاسییەکان داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد دەکات کورد هەوڵی بنیات نانەوەی عێراق نەدات.
لە هەر تاکێکی کورد بپرسی تاکە هیوای ئەوەیە لە بەغدا جیا ببینەوە، هاووڵاتیانیش داوا لە لایەنەسیاسیيەکان دەکەن یەکگرتوو بن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 عێراق لە رووی ئیدارییەوە بووەتە سێ بەش و هەولێر هەموو پەیوەندیيەکانی لەگەڵ بەغدا پچڕاوە لایەنە سیاسیەکانیش لە بارەی جیابوونەوە بوونەتە دوو بەشەوە.