پارته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داواى سڕينه‌وه‌ى سنووره‌كانى سايكس پيكۆ ده‌كه‌ن
پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیان ده‌ستپێكردووه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ده‌ستپێكەوە تاوەكو ئێستا دابه‌شكردنی كوردستانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به درێژایی سه‌د ساڵ و له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانى رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆدا، پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تیان ده‌ستپێكردووه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ده‌ستپێكەوە تاوەكو ئێستا دابه‌شكردنی كوردستانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سنووری ده‌ستكردی نێوان باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆی نێوان هه‌ردوو وڵاتی به‌ریتانیان و فه‌ره‌نسایه، دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شكاریه نابه‌دڵ و بێئاگاییه‌ی كورد، به‌درێژایی یه‌ك سه‌ده تا ئه‌مڕۆ ده‌گات خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه و سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ناوی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه، كادرێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش ده‌ڵێت تێكۆشانی ئه‌وان بۆ چه‌سپاندنی مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لی كورده و هه‌نگاوی دواتریش سڕینه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كانه.
كادر‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێت له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه مه‌زن و له‌مێژینه‌كه‌ی، پێویسته كورد یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌نگ بێت و پێشیوایه باشووری كوردستان هاوكارو پاڵپشتێكی به‌هێزه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
دوای زیاتر له‌بیست ساڵ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌خه‌باتی شاخ له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان، ماوه‌ی ساڵێكه ژماره‌یه‌ك له‌پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به‌خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی و هێزه‌كانیان ناردووه‌ته‌وه ناوچه سنووریيه‌كانی نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.