شوێنه‌وارێك له‌ خه‌رپووتى باكوورى كوردستان دۆزرايه‌وه‌

لەخەرپووتی باكووری كوردستان شوێنه‌وارێكى مێژوویی دۆزرایەوە كە مەزەندە دەكرێت ھی 2 ھەزار و 700 ساڵ لەمەو بەر بێ.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8d343d6b-2c8c-4b84-a808-f36cfe0bd637/Asewary%20Mejuy%20Dozrayewe%20le%20Xerpet.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لەخەرپووتی باكووری كوردستان شوێنه‌وارێكى مێژوویی دۆزرایەوە كە مەزەندە دەكرێت ھی 2 ھەزار و 700 ساڵ لەمەو بەر بێ.

شوێنه‌واره‌كه‌، لە لایەن كارمەندانی پارك و دارستانەكان دۆزرایەوە كە خەریكی چاندنی نەمام بوونە.

لەدارستانەكانی نەورۆزی خەرپوتی باكووری كوردستان لەكاتی چاندنی نەمامدا دیوارێكی ھەڵكۆڵراوی كۆن دەدۆزرێتەوە.

دوای دۆزینەوەی ئەوشوێنه‌واره‌ مێژووییە، كە چەند نەخش و نیگارێكی لەسەر ھەڵكەنراوە، دەست بەخاوێن كردنەوەی دەوروبەرەكەی دەكرێ، بەڵام وەك دیاریشە شوێنه‌واره‌كه‌ لەپێشتردا شكاوە و بووه‌تە 4 لەت.

پاش بڵاوبوونەوەی ھەواڵەكە مامۆستا و قوتابیانی زانكۆی فورات دەگەنە شوێنی دۆزینەوەی شوێنه‌واره‌كه‌، دەست بەلێكۆڵینەوە دەكەن و ئامادەكاری گواستنەوەی شوێنه‌واره‌كه‌ دەكەن.