ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه
له تاقیكردنه‌وه نوێیه‌كان ئه‌نجامی جیاواز به‌ده‌ستهاتوون
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا، رێژه‌ی كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ 76%، ئه‌وه‌ش دوای تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ دێت له ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه دووچاری ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، چونكه داتا و زانیاری كۆنی به‌كارهێناوه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا، بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه‌یان، كه زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیش له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه، داتا و زانیاری كۆنی به‌كارهێناوه و رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی به 79% د‌یاریكردبوو.
به گوێره‌ی دوایین داتاكانیش، له كۆی 32 هه‌زار و 400 به‌شداربووی تاقیكردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا و چیلی و پیرۆ، 190 كه‌س به‌هۆی ڤاكسینه‌كه تووشی كۆرۆنا بوونه، ئه‌وه‌ش جیاوازه له داتای تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، كه 141 كه‌س تووشی كۆرۆنا ببوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، مین بانگالۆس، جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری توێژینه‌وه‌ی ده‌رمان و په‌ره‌پێدان له كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا رایگه‌یاند، شیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڤاكسینه‌كه بۆ پێگه‌یشتووان كاریگه‌ره.
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌و داتا نوێیانه‌ش، ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا، له پاشه‌كشه‌دایه له‌گه‌ڵ ڤاكسینه‌كانی فایزه‌ر-بایۆنتێك و مۆدێرنا، كه رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌یان 95%ـه، به‌ڵام هێشتا ئه‌سترازینیكا به گرنگ داده‌نرێت، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاسانی گواستنه‌وه و هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی له چاو ڤاكسینه‌كانی دیكه.
ئه‌گه‌رچی زیاتر له 12 ده‌وڵه‌ت به‌كارهێنانی ئه‌سترازینیكایان به شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه چونكه چه‌ند حاڵه‌تێكی مه‌یینی خوێن له دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه تۆماركراوه، به‌ڵام ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن زیاتر له 70 ده‌وڵه‌ت بۆ حاڵه‌تی فریاگوزاری و به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار، رێگه‌ی به‌كارهێنانی دراوه.