ئاماری نوێی كۆرۆنا.. ژماره‌ی تووشبووان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 601 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه و 5 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه، 222 تووشبووی په‌تاكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌راورد به ئاماری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رۆژ به رۆژ ژماره‌ی تووشبووان زیاتر ده‌بێت و ته‌ندروستی هه‌ولێریش هۆشداری له دۆخه‌كه ده‌دات و داواش ده‌كات، كه تا دوو هه‌فته‌ی دیكه به داخراوی بمێنێته‌وه، چونكه ئێستا ژماره‌ی تووشبوون له رێژه‌ی پێهوانهیی ده‌رچووه.