ئه‌مڕۆ له عێراق ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌وه
له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م ژماره‌یه تۆمار بكات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 43 هه‌زار265 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 513 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و په‌تایه، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م ژماره‌یه تۆمار بكات. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 1230 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 33 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 4 هه‌زار و 781 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 815 هه‌زار و 605 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 128 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 732 هه‌زار و 252 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.8% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 69 هه‌زار و 225 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 484 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B