پیسبوونی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان زیانی ئابووری له كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌دات
داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ژینگە بپارێزن و پاشماوەکانیان کۆ بکەنەوە

K24 - هه‌ولێر:
لەگەڵ وەرزی بەھار و گەشتیاری بەشێكی زۆری ژینگەی ناوچە گەشتیاری و سەیرانگه‌كان له‌لایەن بەشێكی گەشتیارانەوە شێوێنراون بە خاشاك و پاشماوەی سەیرانەكەیان، ئەمەش زیانێكی زۆری بە ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت و ژینگەپارێزانیش رێنمایی ھاووڵاتیان دەكەن، كه فێڕێدانی پاشماوەكان زیانێكی درێژخایەتی بۆسەر ژینگە و سرووشتی كوردستان دەبێت.
سرووشتیکی جوان و کەشوهەوایەکی گونجاو بۆ گەشت و سەیران، بەڵام ئەوەی کە هۆکارە بۆ شێواندن و پیسکردنی ئەم سرووشت و ژینگەیە تەنیا گەشتیارانن، گەشتیارێکی زۆر روو لە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن و لەدوای خۆیان پاشماوەکانیان جێدەهیڵین، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پیسبوونی ژینگه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارانه هه‌یه له ناوچه‌كه گه‌شتیارییه‌كان.
سەرکۆ یونس، ژینگەپارێز گوتی: "پاراستنی ژینگه ئه‌رك و ئه‌خلاقه، ژینگه‌ی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ گه‌شتوگوزار، دوای نه‌ورۆز وه‌رزی گه‌شتیاری له كوردستان ده‌ستپیده‌كات، به‌داخه‌وه به چاوێكی ئابووری سه‌یری ئه‌و كه‌رته ناكرێت، به تایبه‌تی كه‌رتی گه‌شتوگوزار".
لەگەڵ ئەوەی بەردەوام تیمەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرقاڵی خاوێنکردنە و پێدانی هۆشیاری و رێنمایین بە گەشتیاران، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا هێشتا هەندێك کەس هەن کە پابەندی ئەو رێنماییانە نین و پاشماوەیەکی زۆر لەدوای گەشتەکانیان جێدەهێڵن.
رێباز عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە گوتی: "ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه دوای گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان شوێنه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه شوێنه‌كه به پیسی جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌زیه‌تدانی تیمی پاككردنه‌وه، بۆیه داواكارم له گه‌شتیاران، ناوچه گه‌شتیارییه‌كان به پاكی بپارێزن، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كه هاتنه‌وه ئه‌و شوێنه به پاكوخاوێنییه‌وه لێی دابنیشن".
تائێستا به‌شێك لە گەشتیاران، ناوچە گەشتیارییەکان و سرووشت بە سامانێکی نەتەوەیی نازانن و ناهۆشیاری تاک هەیە، بەجۆرێك کە لە هەندێك جێگەی گەشتیاری لەپاش خێزانێك ئەگەر خاوێننەکرێتەوە، ئەوا هەرگیز جارێکی دیکە گەشتیارێکی دیکە لەو جێگەیە دانانیشێت.
د.ی