وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ژماره‌ی مردنیش به ڤایرۆسه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 37 هه‌زار و 273 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 5 هه‌زار و 271 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له 942 حاڵه‌ت.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 35 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ، ئه‌مڕۆ 15 كه‌س زیاتر به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 4 هه‌زار و 820 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 823 هه‌زار و 428 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 212 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 745 هه‌زار و 935 كه‌سیش به رێژه‌ی 89.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 72 هه‌زار و 281 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 492 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B