د.سامان به‌رزنجی: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

وەزیری تەندرووستی: پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر به‌رزبێته‌وه‌

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – ھەولێر:

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند، "ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ین ژماره‌ی تووشبووانی رۆژانه‌ بگاته‌ هه‌زاران كه‌س".

د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان‌ له‌ 120 هه‌زار كه‌س زیاتره".

وەزیری تەندرووستی گوتیشی: مەسەلە زیادبوون و كەمبوونی ژمارەی تووشبووان پەیوەست دەبێت بەڕادەی پەیڕەوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لە لایەن ھاووڵاتیانەوە.