ته‌مه‌نی (91) ساڵه و پلانی خانه‌نشینبوونی نییه
"ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك ده‌ناسێت، ده‌زانێت باوكت كێیه و باپیریشت كێیه"

K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵكی شاری "كامدن" له ویلایه‌تی "ئهركهسنا"ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌مووان "ئێڵ سی سیمس"ی پۆلیس ده‌ناسن و سڵاوی لێده‌كه‌ن، كاتێك به‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ڕوات بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری شاره‌كه بپارێزێت.
سیمس" كه به "باكشوت"یش ناسراوه، پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكییه و ته‌مه‌نی (91) ساڵه، به‌نیازی ئه‌وه نییه خۆی خانه‌نشین بكات، به‌رده‌وامبوونی كاره‌كه‌ی پێ باشتره، كه زیاتر له (50) ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات.
ئه‌و پۆلیسه ره‌شپێسته، كه له مانگی ئایاری داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته (92) ساڵ، به ته‌مه‌نترین پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته‌یه، به‌خۆی و ئۆتۆمبێله سپییه‌كه‌ی له شه‌قامه‌كانی شاری "كامدن" ده‌سووڕێته‌وه، كه له‌و شاره‌شدا له‌دایكبووه.
باكشوت، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له ده‌زگای پۆلیس ده‌ستبه‌كاربووه، له نووسینگه‌ی پۆلیسی كه‌رتی "واشیتا" كار ده‌كات، په‌نجا ساڵه به‌رده‌وامه.
ئێستا پلانی خانه‌نشینكردنی نییه و پێی وایه ئه‌وكاته ئه‌مه رووده‌دات كه "خوا ئه‌مه بڵێت" به‌واتای (كه‌ی خوای ویستی له‌سه‌ر بێت).
ئه‌و پۆلیسه به ئه‌زموونه، كاری رێكخستنی فێستیڤاڵه‌كانی پێسپێردراوه له شاری "كامدن"، چاودێری گه‌ڕه‌كه‌كانیش ده‌كات، به‌پێی بانگه‌وازه‌كانی پۆلیس، به‌هانای خه‌ڵكه‌وه ده‌چێت.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی "دانا ویزهربی" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌و پێیه‌ی هێشتا توانای كاركردنی هه‌یه، له شاره‌كه به‌ناوبانگ بووه و خه‌ڵك له‌گه‌ڵی ده‌وه‌ستن و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
جۆلیان لۆت، سه‌رۆكی شاره‌وانی "كامدن" بۆ تۆڕی "سی بی ئێس" گوتی: "ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك ده‌ناسێت، ده‌زانێت باوكت كێیه و باپیریشت كێیه".
ئه‌و پۆلیسه (91) ساڵییه، كه تا ئێستاش ده‌مانچه و باجی پۆلیسی هه‌ڵگرتووه، گوتی: "ئه‌و باجه‌ی پۆلیس و دهمانچكهش، به‌س نییه بۆ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به‌ڵكو پێویسته رێزی خه‌ڵك بگری".
گوتیشی: "له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنی وه‌ك پۆلیس، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی بۆ ماڵه‌كانیان بردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی بۆ زیندان نه‌بردووه".
تكسان شادن، هه‌ماهه‌نگكاری بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌كه گوتی: "سیمس كه‌سێكه ناتوانێت دابنیشێت، رۆژێكیان به‌فرێكی زۆر كه‌وتبوو، ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پێ بڕوات و له شه‌قامه‌كاندا بسووڕێته‌وه".
د.ی