سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ يه‌كێتى و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/da7ef2d2-b0cf-4aa4-85c6-32e2463c264a/Measum%20Hewler.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم لە سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی  نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراقیشدا، گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق كراوە و هەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە  كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر داخوازی لایەنەكانی شیعە و سوننەی عێراق سەردانی هەولێری كرد و داوای لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی سیاسی عێراق و دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لەسەر خاڵە هاوبەشەكان لەگەڵ بەغدا دەست بەگفتوگۆ بكەنەوە.

بارزانی رایگەیاندووە، لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا بەغدا كوردی وەك شەريكی راستەقینە،  قبوڵ نەكردووە، ئەمجارەش ئەگەر نەتوانن ئەو مافە دەستووریە جێبەجێبكەن  پێويستە وەك دوو براو دوو هاوسێ یەكتر رازی بن.

سەرۆك كۆماری عێراق لە دیدارەكانی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كە دوو كاتژمێری خایاند، رایگەیاند، عێراق بە بارودۆخێكی هەستیار تێپەڕ دەبێ و پێويستە هەموو لایەنەكان لە خاڵی هاوبەشی نێوانیانەوە دەستپێبكەن لەماوەیەكی نزیكی داهاتووش شاندێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی سەردانی هەولێر دەكات.

لە دوو دەیەی رابردوودا لەگەڵ هەر  شكستێكی گەورەی سیاسی،  سەرۆك و بەرپرسانی باڵای عێراق بۆ دووبارە هەڵسانەوە و پێگرتنەوەی پرۆسەی سیاسی عێراق  هاتوونەتە هەولێر، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش،  هاوكار و دەستپێشخەر بوونە لە پێناو عێراق سازشیان لە بەشێكی داواكانی خۆیان كردووە، بەڵام ئەمجارەیان هەولێر چاوی لە دەستپێشخەری بەغدایە و   ئەگەر  كورد وەك شەريكێكی راستەقینەی وڵات قبوڵ نەكات،  گەڕانەوەی پەرلەمانتارەكانی بۆ بەغدا لەئێستادا شتێكی مەحاڵە.