له به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په‌دا جه‌هه‌په پشتيوانى ئاكه‌په ده‌كات
جارێكی دیكەش مەھەپە پشتگیریی لە ئاكەپە كرد.
K24 – هه‌ولێر:
لە پەرلەمانی توركیا پێش ئەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای ھەڵگرتنی پارێزبەندی بدرێت، پارتە سیاسییەكان لێدوانی توندیان دا، جەھەپە و ھەدەپە رایانگەیاند، كە ئامانج لە ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران، بێھێزكردنی پەرلەمان و جێگیركردنی سیستەمی سەرۆكایەتییە لە وڵات‌دا، بەڵام جارێكی دیكەش مەھەپە پشتگیریی لە ئاكەپە كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ھۆشداری دا لەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەیەوێت پڕۆژە یاسای پارێزبەندی بۆ دوورخستنەوەی ھەموو پەرلەمانتارە ئۆپۆزيسیۆنەکانی سیاسەتی ئەردۆغان بقۆزێتەوە و ئەمەش شەڕ و ناکۆکی لەتورکیا درووستدەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بريتانى، دەمیرتاش گوتى: ئەو پڕۆژە یاساییە کاریگەری خراپی لەسەر پڕۆسەی سیاسی تورکیا دەبێت.
ئەو پڕۆژە یاساییە کە لەلایەن پارتی دادوگەشەپێدان (ئەکەپە) پێشنیاز کراوە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر كرا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان له په‌رله‌مانى توركيا ئه‌و پرسه مشتومڕى زۆرى به دواى خۆي‌دا هێناوه و شه‌وى رابردوو، دانيشتنى په‌رله‌مانى توركيا تايبه‌ت به‌و پرسه كۆتايى پێهات.
بڕياره، رۆژی ھەینی كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه، په‌رله‌مانتاران دەنگی لەسەر پرسى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانى كورد له په‌رله‌مانى توركيا بده‌ن.
به گوێره‌ى داواكارييه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، دواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتارانى كورد رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ريه‌كه‌يان تۆمه‌تى په‌يوه‌ست به تێوه‌گلان له هه‌وڵه‌كانى جياخوازى و هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به پارتى كرێكارانى كوردستانيان دراوه‌ته پاڵ.