وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند
له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی (6) هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مرۆ هه‌ینی (2ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له (24) كاتژمێری رابردوودا له كۆی (43) هه‌زار و (192) پشكنیندا، (5) هه‌زار و (882) تووشبووی نوێ كۆرۆنا تۆماركراون، له‌كاتێكدا (30) كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، (4) هه‌زار و (119) تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا (13) هه‌زار و (443) كه‌سیش به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون.
د.ی