چیرۆكی دکتۆر فێنک ئه‌و پزیشكه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانی سپارد و كۆرپه‌له‌كه‌شی به سه‌لامه‌تی رزگار كرا
دكتۆر عادلی هاوسه‌ری ته‌واوی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24 باس ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
د. فێنك كامل محه‌مه‌د، مامۆستا و پسپۆری پزیشكی ددان سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، خۆی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌مه‌نی 37 ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كۆرپەكەی بە سەلامەتی لەدوای خۆی جێدەمێنێت.
كۆچكردوو هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بوو لە وڵاتی بەریتانیا و دكتۆرای لە وڵاتی چین ته‌واو كردووه.
دكتۆر فێنك كامل محه‌مه‌د، ئه‌و كاته‌ی به منداڵی دووه‌م دوو گیان ده‌بێت، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كۆرپه‌له‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی رزگار كرا.
دكتۆر عادل عوسمان، هاوسه‌ری دكتۆر فێنك و باوكی لینا بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "به‌هۆی كۆرۆنا دایكی لینا ته‌ندروستی یه‌كجار خراپ بوو، به‌ڵام پزیشكان توانیان ژیانی كچه‌كه‌مان رزگار بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستی، دكتۆر فێنك گیانی سپارد".
دكتۆر عادل باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه پزیشكییه‌كان و چاودێری چڕ، به‌ڵام كوشنده‌یی ڤایرۆسه‌كه ده‌رفه‌تی ژیانی بۆ دایكی لینا نه‌هێشته‌وه و گیانی سپارد.
دكتۆر عادل، كه خۆی له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ساڵی رابردوو بۆ خوێندن له وڵاتی چین بوو، باس له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی پزیشكی ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای له‌دایكبوونی لینا، دایكی چه‌ند جارێك شیری پێدا، بۆیه گومانی ئه‌وه ده‌كرا كۆرپه‌له‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی لینا نێگه‌تیڤ ده‌رچوون و ده‌ركه‌وت به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه".
دكتۆر عادل، كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ خوێندن له وڵاتی چین بووه، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ڤایرۆسه‌كه كوشنده‌یه و با چیدیكه مه‌رگی ئازیزان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، نه‌بینین.
دكتۆر فێنك، له 10ی ئادار/ مارسی 2021 له هه‌ولێر گیانی سپارد، ئێستاش لینای كچی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 2 مانگه و ته‌ندروستیشی باشه.