بازيانى: سه‌قامگيرى سياسى بێ پارتى مه‌يسه‌ر نابێت

سه‌رۆكى ره‌وتى چاكسازى و گه‌شه‌ و توێژه‌رى سياسى، محه‌ممه‌د بازيانى، رايگه‌ياند، به‌ بێ پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌قامگيرى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌دينايه‌ت.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى ره‌وتى چاكسازى و گه‌شه‌ و توێژه‌رى سياسى، محه‌ممه‌د بازيانى، رايگه‌ياند، به‌ بێ پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌قامگيرى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌دينايه‌ت.

بازيانى له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ هه‌واڵنامه‌ى كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ناڵى كوردستان 24، رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ده‌كرێت به‌ چاوى ئه‌رێنيش بۆى بڕوانرێت و ئێستا ده‌زانرێت قسه‌ له‌گه‌ڵ كێدا بكرێت و باشتر وايه‌ نه‌بێته‌ هۆكارێك بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ڵكو ببێته‌ سه‌ره‌تايه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.

گوتيشى: پارتى لايه‌نى سه‌ره‌كييه‌ له‌ پرۆسه‌ى سياسييدا و به‌ بێ پارتى سه‌قامگيرى سياسى به‌دى نايه‌ت و باشتر وايه‌ هه‌ردوو لايه‌نى يه‌كێتى و گۆڕان زۆرتر و روونتر خاڵه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه‌يان بۆ پارتى روونبكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتى: پارتى ياريزانێكى گه‌وره‌يه‌ له‌ ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيشدا و بێگومان كاريگه‌رى هه‌يه‌ له‌ سه‌ر كۆى پرۆسه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت كاريگه‌رى هه‌يه‌ له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان.