هيومان رايتس ۆچ: سوننه‌كان له ترسى شيعه په‌نايان بۆ داعش برد
ئەنجوومەنی ئەتلانتیك لە واشنتن سیمینارێكی تایبەتى بۆ كێنێت رۆت، بەڕێوبەری رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ " هیومان رایتس واچ"، ساز كردووە، سەبارەت بە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاوانە مرۆییەكانی داعش لە عێراق و سووریا.
K24 – هه‌ولێر:

له سه‌ره‌تاى سيمينارهكهدا، ناوبراو گوتى: له توركيا سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى كورد به‌رده‌وامه و پێويسته به توركيا رابگه‌يه‌نن پێشتر ده‌بێت ئاشتيى به‌رقه‌رار بكات و كۆتايى به‌و شه‌ڕه بهێنێت كه دژى كورد به‌رپاى كردووه پێش ئه‌وه‌ى له باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه بگه‌ينه رێككه‌وتن.
بەڕێوبەری رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ " هیومان رایتس واچ"، له ميانى سميناره‌كه‌يدا رايگه‌ياند، مالكى زۆر مه‌ترسيدار بوو، به جۆرێك كه سوننه‌كان له سايهى سياسه‌تى ئه‌ودا گه‌يشتنه ئه‌و بڕوايه‌ى پێيان وابێت له سايهى داعشدا ده‌توانن به ئارامتر بژين.
هه‌روه‌ها گوتى: جێگۆڕينى مالكى به عه‌بادى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر باشتر بوو كه مالكى له ده‌سه‌ڵات نه‌ما. هه‌رچه‌نده هێشتا شيعه‌كان ده‌سه‌ڵاتييان لاواز نه‌بووه و ميليشيا شيعييه‌كان به‌رده‌وامن له جموجۆڵهكانيان.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، حكومه‌تى عێراق له هه‌ڵوێستێكى لاوازدايه و ناچاره هانا بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه و ئه‌وه‌ش وايكردووه، ميليشيا شيعييه‌كان ده‌سه‌ڵاتييان فراوان بێت.