هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك له ئوردن شكستی پێهێندرا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا ئوردنییه‌كان، ئه‌مشه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن شكستیان به هه‌وڵێكی كوده‌تا هێناوه، كه حه‌مزه بن حوسێن، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌نیاز بوو به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵڵای دوومی براكه‌یدا ئه‌نجامی بدات.
به‌گوته‌ی هه‌ندێك له میدیاكانیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی له شاری عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، شازاده حه‌مزه‌یان له شوێنی مانه‌وه‌ی له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كۆتایی دێن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌ر له ئه‌نه‌نجامدانی كوده‌تاكه، به پیلانگێڕیه‌كه زانراوه و ئاشكرا بووه، كه ده‌ستی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و به‌رپرسانی ئه‌منی له پیلانگێڕییه‌كه‌دا هه‌بووه و چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ستگیركراون.
H.B