ڤاكسینێك له شێوه‌ی دڵۆپه "قه‌تره" درووست ده‌كرێت
له رێگه‌ی لووته‌وه به‌كارده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسانده‌ر گینزبۆرگ، پسپۆڕی په‌تا و سه‌رۆكی ناوه‌ندی "گمالیا"ی رووسی بۆ په‌تا و بایه‌لۆژی ورد رایگه‌یاند، خه‌ریكی درووستكردنی ڤاكسینێكین بۆ كۆرۆنا، كه له رێگه‌ی لووته‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانستی په‌تا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڤاكسینه‌كه له شێوه‌ی دڵۆپه "قه‌تره"ی لووته‌وه درووستكراوه، هیچ كاریگه‌رێكی لاوه‌كی نییه، "ڤاكسینه‌كه ته‌نانه‌ت نابێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی له‌شیش".
گوتیشی: پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ئه‌م ڤاكسینه نوێیه له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاره ڤاكسینه‌كه به نرخێكی كه‌م بخرێته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س توانی كڕینی هه‌بێت".
گینزبۆرگ روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و تووشبووانه ده‌بێت، كه به توندی كۆرۆنایان گرتووه و مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رێژه‌ی مردن كه‌م ده‌كاته‌وه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی (2022)، قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می تاقیگه‌یی ئه‌و ڤاكسینه ته‌واو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، زیاتر له (130) كه‌س له ئاستی جیهان تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی (3) ملیۆن كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌چاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی