ئێران پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان راگرت

كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ شۆفێرانی تاكسی و پاسه‌كانی سنووری حاجی ئۆمه‌ران

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8132afbc-4029-47f3-985f-420ab7c84e7b/DaxraniSnur.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بەھۆی بوونی  كێشه‌ و گرفت لەنێوان شوفێرانی تاکسی گواستنەوەی گەشتیارانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و پاسەکانی گواستنەوەی گەشتیارانی نێوان ورمێ و ھەولێر، کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای داخستنی بواری گەشتیاری لەو دەروازە سنووریە, پێدانی ڤیزاشى بەگەشتیارانی باشووری کوردستان راگرت.

دوای چەندین جار بەدواداچوون و خستنەڕووی گرفتی نیوان شوفێرانی تاکسی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و شوفێرانی پاسەکانی ئێرانی کەتایبەتن بەگواستنەوەی گەشتیاران لەنیوان ھەولێر و ورمێ، بەھۆی چارەسەرنەکردنی ئاریشەکە دواجار ناڕەزاییەکە گەیشتە ئاستی بەرپرسانی حکومەتی ئێرانی و بەھۆیەوە پێدانی ڤیزا بەگەشتیارانی باشوور لەلایەن  ئێرانەوە ڕاگیرا.

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت: "ھەوڵەکانمان بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکە خستووه‌تەگەڕ".

شوفێرانی تاکسی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانیش خۆیان بەمافخوراو دەزانن و دوو داواکاریش ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

ھەوڵماندا بۆچوونی شوفێرانی پاسەکانی گواستنەوەی ئێرانی و ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدەروازەی سنووری نیودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەبارەت بەو ئاریشەیە وەربگرین, بەڵام پێیانڕاگەیاندین, ماوەی دوو ڕۆژە ھیچ پاسێکی گواستنەوە نەھاتووه‌تە باشووری کوردستان.

به‌ گوێره‌ی زانیاریيەکانی کوردستان 24 بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و بەپشت بەستن بە سکاڵای کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئێرانی بەبڕیاری دادگه‌ی بەرایی چۆمان چوار لەشوفێرەکانی تاکسی گواستنەوەی گەشتیاران کەدانیشتووی دەڤەری باڵەکایەتین دەستگیرکراون.