لیژنەی دارایی قەبارەی قەرز لە بودجەی (2021) ئاشکرا دەکات

"(2) ملیار دۆلار بۆ قەرزی دەرەکی دیاریکراوە"

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قەبارەی قەرزی ناوخۆ و دەرەکی لە پڕۆژەیاسای بودجەی (2021) ئاشكراكرد، كه‌ بڕی قه‌رزه‌كه‌ زۆر زیاتر هه‌ژمار كراوه‌.

هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆی قەرزی دەرەکی نوێ لە بودجەی (2021) بە نزیکەی (2) ملیار دۆلار دیاریکراوە، بەڵام قەرزی راستەقینە لە (350) ملیۆن ملیۆن دۆلار تێپەڕ ناکات، قەرزی ناوخۆش بە (5) ترلیۆن دینار دیاریکراوە، کە لە کاتی پێویست لە بانکی ناوەندی وەربگیرێت.

جبووری ئاماژەی بەوەش كرد، له‌ بودجەی ئەمساڵدا پلەی وەزیفی بۆ وەزارەکانی تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و ئاو و ئاوەڕۆ و ئه‌مینداره‌كانی بەغدا لە خۆدەگرێت، لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیدا دەبێت.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment