لە دهۆک دوو قایمقام و چەند بەڕێوەبەری ناحیەیەک دەگۆڕدرێن
کوردستان24 زانیاری لەوبارەوە ئاشکرا دەکات

K24- دهۆک:
بڕیارە کاتژمێر 11ی بەیانی، رۆژی چوارشەممە 07.04.2021 ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ژمارە 114ی ساڵی 2021 ئەنجام بدات و دەنگ لەسەر دوو قایمقام و چەندین بەڕێوەبەری ناحیەیەک بدات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی بەیانی دا، دوو قایمقام و پێنج بەڕێوەبەری ناحیە دەگۆڕدرێن.
راشیگەیاند، ھەردوو قایمقامی قەزای زاخۆ و قەزای سێمێل دەگوڕدرێن لەگەڵ پێنج لە بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای دھۆک.
دوو مانگ لەمەوبەر، بۆتان موحسین قایمقامی قەزای زاخۆ و حسێن چەلکی قایمقامی قەزای، بەهۆی زۆری تەمەنیان خانەنشیان کران و دوو کەسی دیکە لە شوێنیان بە وەکالەت دانران.
H.J