وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ هه‌زار و (217) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (13) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه

تیمێكی پزیشكی
تیمێكی پزیشكی

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (7ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش هه‌زار و (217) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (13) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (11) هه‌زار و (532) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (408) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (406)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

١. پشکنین: (١١٥٣٢ پشکنینی نوێ)

• (٣٦١٨) هەولێر

• (٣٤٦٠) سلێمانی

• (٣٧٢٦) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٥٧١) گەرمیان

• (١٥٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٢١٧ تووشبووی نوێ)

• (٢٧٠) هەولێر

• (٣٧٣) سلێمانی

• (٥٠٣) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٦٧) گەرمیان

• (٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٠٨ چاکبوون)

• (٨٥) هەولێر

• (٧٨) سلێمانی

• (٢٤٥) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٣ مردن)

• (٥) هەولێر

• (٣) سلێمانی

• (٥) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٤٤٥٩٧٥ (٥١٤٨٨٣ هەولێر، ٣١٧٨٢٣ سلێمانی، ٦٠٥٣٨١ دهۆك، ٧٨٨٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٨٢٦٤ (٤٤١٥٨ هەولێر، ٣٧٢١٦ سلێمانی، ٤٣٧٣٧ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٢٣٣٤ (٣٨٨٣٥ هەولێر، ٣١٤٩١ سلێمانی، ٣٩٠٣١ دهۆك، ٢٩٧٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٢١٧٤ (٤٢٩٣ هەولێر، ٣٩٥٤ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە)

مردن ٣٧٥٦ (١٠٣٠ هەولێر، ١٧٧١ سلێمانی، ٨١٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)