وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن
لە هەرێمی کوردستان (32%)ی ڤاکسینی بەردەست بە هاووڵاتیان دراوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان (32%)ی "ڤاکسینی كۆرۆنا"ی بەردەست بە هاووڵاتیان دراوە.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رێژه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به رێژه‌ی (32%) ڤاكسینی به‌رده‌ست بووه له هه‌رێمی كوردستان، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
هەولێر (26%)
سلێمانی (20%)
دهۆك (56%)
هەڵەبجە (16%)
گەرمیان (39%)
راپەرین (42%)
کۆیە (24%)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا لە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دەکات خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بەتایبەتی ئه‌و كه‌سانه‌ی سەرووی تەمەنی (60) ساڵی و ئەوانەشی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی (12) و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە)، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، خۆیان ناونووس بكه‌ن له پۆتاڵی سیسته‌می ئۆنلاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م لینكه:
سیستەمی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ کوتانی کۆڤید-19
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، بۆ وەرگرانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتیان پێدەدات، بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.
د.ی