یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی فایزه‌ر گه‌یشته عێراق
50 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی فایزه‌ر-بایۆنتێك گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینه‌كه گه‌یشتووه و دواتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شێوازه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه رێكاره‌كانی خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه به‌سه‌ر دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌ش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و كاروانه‌ی گه‌یشتووه، 50 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینه و بڕیاره كاروانی دیكه‌ش بهێنرێن.
پێشتر ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی هێنرابوون و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیشی لێ دابین كراوه، ئێستاش له بنكه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان وه‌ریبگرن.
جیاوازی نێوان ڤاكسینه‌كان: