راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە
کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتە
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەكانیان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، خۆیان ناونووس بکەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:http://vac.health.digital.gov.krd/
وەزارەتی تەندروستی کارت و کۆدی تایبەت بە گەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
11 نیسان 2021