مه‌سرور بارزانی: هیوادارین کۆمکاری عەرەبی رۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بگێڕێت

ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگیی هەیە و پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاووتوێ کرا.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی  گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا، کە  سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، پەرەپێبدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق . جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.

سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی
سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی
سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی
سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی

 

 

Fly Erbil Advertisment