50 هه‌زار دانه پێكوته‌ی كۆرۆنا گه‌یشته عێراق
وه‌زیری ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمیی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 50 هه‌زار دانه پێكوته‌ی كۆرۆنای ئه‌مه‌ریكایی ناسراو به "فایزه‌ر" گه‌یه‌ندرایه عێراق.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، حه‌سه‌ن ته‌میمیی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 50 هه‌زار دانه پێكوته‌ی كۆرۆنای ئه‌مه‌ریكایی ناسراو به "فایزه‌ر" گه‌یه‌ندرایه عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه كاروانی یه‌كه‌مه و له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراقدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه، ئه‌مڕۆ 200 هه‌زار دانه پێكوته‌ی سینۆفارمی چینی گه‌یشته عێراق.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق رووی له هه‌ڵكشان كردووه.