ساڵێك به‌سه‌ر بڕيارى درووستكردنى ليژنه‌ى ئاماده‌كارى ريفراندۆمدا تێپه‌ڕده‌بێت
ساڵێك به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی باشووری كوردستان تێده‌په‌ڕێت، كه تێيدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێكبهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
ساڵێك به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی باشووری كوردستان تێده‌په‌ڕێت، كه تێيدا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێكبهێنرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه پێكنه‌هاتووه و بێده‌نگی لێكراوه، به‌شێك له لایه‌نە سیاسیيه‌كانیش دەڵێن: نابێت ریفراندۆم تێكه‌ڵی ململانێ سیاسیيه‌كان بكرێت، بەڵكو دەبێت وەك بابەتێكی نیشتیمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به پێی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێم و هێز و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی باشووری كوردستان له 18ى ئايار/ مايۆى 2015، بڕیاردرا بوو كه ليژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیيه‌كانی هه‌رێم پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاماده‌كاری بكات و سه‌ردانی هێز و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بكات. به‌ڵام ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و تائێستاش هیچ لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكنه‌هێنراوه.
ئایدن مه‌عروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی و یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ئه‌وكاتی كۆبوونه‌وه‌كه له‌وباره‌یه‌وه پێی وایه كێشه و ململانی سیاسیيه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێگرن له پێكهێنانی لیژنه‌ی لایه‌نه سیاسیيه‌كانی هه‌رێم بۆ ئاماده‌كاری ریفراندۆم.
وه‌حیده یاقو هرمز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وسه‌رۆكی فراكسیۆنی پێشكه‌وتنی توركمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بێده‌نگی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به جێگای سه‌رسوڕمان ده‌زانێت و ده‌شڵیت نابێت ئه‌و پرسه تێكه‌ڵی ململانێی حزبی بكرێت.
مونا قه‌هوه‌چی - سه‌رۆكى گردبوونه‌وه‌ى بێلایه‌نى توركمان له‌و بڕوايه‌دايه، به‌شێك له حزب و لایه‌نه سیاسیيه‌كانی باشووری كوردستان پێیان وایه ده‌بێت په‌له بكرێت له دامه‌زراندن و كاراكردنی لیژنه‌ی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌وان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆچاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و ئابووریيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌شێكی دیكه‌ش له‌لایه‌نه سیاسييه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.